وەرگرتنی ئیقامە لە ئیسپانیا بە وەبەرهێنان کڕینی عەقاری لە ئیسپانیا بە نزیکەی پێویستی بە بڕی 500,000€. موڵکەکان دەتوانرێن پاش 5 ساڵ بفرۆشرێن لەگەڵ گەڕانەوەی پارەکە. ئەمە دیارترین بژاردەی وەبەرهێنانە. ئەنجامدانی چالاکی ئابووری. وەبەرهێن دەتوانێت پارە لە بانکدا دابنێت یان پشک و بۆندی کۆمپانیا ئیسپانییەکان بکڕێت بە بڕی 1000,000€ یان زیاتر. داواکارەکە مافی خۆیەتی پاش 5 ساڵ حیسابەکە دابخات یان دراوە داراییەکە بفرۆشێت. کارتی ئیقامە بۆ وەبەرهێنان بۆ ماوەی 5 ساڵ دەردەچێت. پاشان دەکرێت ئیقامەکە درێژ بکرێتەوە یان بەڵگەنامەکان بۆئیقامەی دائیمی پێشکەش بکرێت، و دوای 2 ساڵی تر بۆ بوونە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئیسپانی. ڕێگایەکی تر بۆ بەدەستهێنانی ئیقامەی زێڕین ئێمە پشتگیریت دەکەین بۆ دەست پێکردنی کاری نوێ لە ئیسپانیا. ئەگەر تۆ لە وڵاتی خۆتدا بازرگانیت هەیە و دەتەوێت کار لەگەڵ کۆمپانیا ئیسپانیەکاندا بکەیت، ئێمە یارمەتیتدەدەین کۆمپانیایەکی گونجاو بۆ پێویستیەکانت بدۆزیەوە. کارکردن لە بازرگانیکردن لەکەرتی خۆراک و کشتوکاڵدا و ئاسانکاری بۆ کارەکان دەکرێت.
دانپێدانانی بڕوانامە (اعتراف) لە ئەوروپا ئەگەر دەتەوێت کاربکەیت وداواکاری کار لەئەوروپادا پێشکەش بکەیت، ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی پێویست بۆ سوودمەنبوون لە کارامەیی ئەکادیمیت لە ئەوروپا. سوودەکان داواکاری کار پێشکەش بکە لە هەر وڵاتێکی ئەوروپیدا. بڕوانامە لە هەموو یەکێتی ئەوروپا دانیپێدا دەنرێت (اعتراف). توانای کارکردن لەهەر بوارێکدا بەگوێرەی بەهرەی خۆت.
ئیقامەی هەمیشەیی وەبەرهێن ئیقامەی دائیمی بۆ وەبەرهێنەکان (مادەی 20ی یاسای 4251 / 2014) کە بە بەرنامەی ڤیزای زێڕینیش ناسراوە، ئیقامەی دائیمی تایبەتە بۆ ئەو هاووڵاتییەکانی دەرەوەی ئەوروپا کە خاوەنی موڵکی عەقارین لە یۆنان بە کەمترین بەها کە 400.000 €یە. ئەم ئیقامەیە مافی نیشتەجێبوونیان دەداتێ بەڕێگای یاسایی لە ناو خاکی یۆناندا و دەتوانرێت هەر پێنج ساڵ جارێک نوێ بکرێتەوە. هەروەها، خاوەن عەقارەکان مافی بەکرێدانی موڵکەکانیان دەپارێزن و ئەندامانی خێزانەکانیان دەتوانن لەگەڵیانبن. ئیقامە بۆ کاری وەبەرهێنان ئیقامەی یۆنان لەلایەن پڕۆگرامی وەبەرهێنانەوە لە ساڵی 2014 لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە پێشکەش کرا بۆ ئەوەی وەبەرهێنە ڕاستەقینەکان بتوانن بە وەبەرهێنانی عەقاری ئیقامە لە یۆنان بەدەست بهێنن. ڕێپێدانی پێنج ساڵی ئیقامە لەوانەیە هەر پێنج ساڵ جارێک نوێ بکرێتەوە، بە مەرجێک کە داواکارەکە هێشتا خاوەنی موڵک بێت. یۆنان ڕێگایەکی ئیقامەی ئاسان و ڕوون پێشکەش دەکات، بەبێ مەرجی کەمترین مانەوە. پرۆسەی پێشکەش کردنی داواکاری ئاسانە لەگەڵ هەبوونی هەلی زیاتر بۆپێشکەش کردنی داواکاری بۆ رەگەزنامە دوای ماوەیەکی دیاریکراو. پرۆگرامی ئیقامەی دائیمی یۆنانی کەمترین ڕێگای تێچوونە بۆ بەدەستهێنانی ئیقامەی یەکێتی ئەوروپایە بۆ بەدەستهێنانی ئیقامە بۆ هەموو ئەندامانی خێزان. وەبەرهێنان لە عەقارات بکە بە کەمترین بڕ کە 400,000 € یە و کۆچ بکە تەنها لە ماوەی 60 ڕۆژدا، لەگەڵ گەشتی بێ ڤیزای لەناو ناوچەی شینگن.ئیقامەی سوودەکانی ئیقامەی یۆنان ئیقامەی یۆنان لەلایەن پڕۆگرامی وەبەرهێنانەوە لە ساڵی 2014 لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە پێشکەش کرا بۆ ئەوەی وەبەرهێنە ڕاستەقینەکان بتوانن بە وەبەرهێنانی عەقاری ئیقامە لە یۆنان بەدەست بهێنن. ڕێپێدانی پێنج ساڵی ئیقامە لەوانەیە هەر پێنج ساڵ جارێک نوێ بکرێتەوە، بە مەرجێک کە داواکارەکە هێشتا خاوەنی موڵک بێت. یۆنان ڕێگایەکی ئیقامەی ئاسان و ڕوون پێشکەش دەکات، بەبێ مەرجی کەمترین مانەوە. پرۆسەی پێشکەش کردنی داواکاری ئاسانە لەگەڵ هەبوونی هەلی زیاتر بۆپێشکەش کردنی داواکاری بۆ رەگەزنامە دوای ماوەیەکی دیاریکراو. ئیقامە تەنها لە ماوەی 60 ڕۆژدا و مۆڵەتی نوێکردنەوەی ئیقامە بۆ ماوەی 5 ساڵ. کەمترین تێچووی چوونە سنوری یەکێتی ئەوروپا بەکەمترین نرخی وەبەرهێنان کە بڕی تەنها 400,000€یە. بەبێ ڤیزا گەشتکردن بۆ ناوچەی شینگن هەموو خێزانەکە هاوسەر و منداڵەکانی هەمان مافیان هەیە. پێویستت بە هیچ نابێت دوای وەرگرتنی ئیقامەی زێڕینی یۆنان ئاستێکی بەرزی خوێندن لە زۆربەی زانکۆ بەناوبانگەکان کە کرێی خوێندنیان کەمترە لە وڵاتەکانی تری یەکێتی ئەوروپا ستانداردی بەرزی ژیان بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی یۆنانی بە خۆڕایی وەبەرهێنانی عەقاری بۆ بەسەربردنی کاتی هاوین لە دەریای ناوەڕاستدا . گەشتی بێ ڤیزا بۆ 26 وڵاتی ئەوروپا یۆنان ئیقامە پێشکەش دەکات بەڕێگەی وەبەرهێنان و گەیشتن بە ناوچەی شنگن بێ ڤیزا – گەشتی بێ ڤیزا بۆ 26 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا، لەوانە سویسرا، لوکسەمبۆرگ، ئیتالیا و ئەڵمانیا. گەشتی بازرگانی یان خێزانەکەت لە پشوودا ببە بۆ ئەوروپا 1- ئامادەکردن ئێمە هەلومەرجی تایبەتی ئێوە هەڵدەسەنگێنین و یارمەتیتان دەدەین بۆ ئەوەی گونجاوترین بەرنامە و بژاردەی عەقاری دیاریبکەن 2 – سەردانی یۆنان بکەن بۆ بینینی موڵکە عەقارییەکان و هەڵسەنگاندنی بژاردەکانی وەبەرهێنان لەسەر بنەمای پێداویستیەکانت، ئێمە بە وریاییەوە گونجاوترین موڵکی عەقاری بۆ ئێوە هەڵدەبژێرین و ڕێنیشاندەردەبین بۆ هەڵبژاردنی باشترین موڵک. 3- ئامادەکردنی دۆکیومێنتەکان لیستێکی پێداچوونەوەی ورد پێشکەش دەکرێت، و لە ماوەی قۆناغی کۆکردنەوەی دۆکیومێنتەکەت ڕێنمایی دەکرێیت. ڕاوێژکارە بە ئەزموونەکانی کۆچکردن وردبینی بۆ هەر دۆکومێنتێک دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو پێداویستیەکان بەردەستن، لەوانەش بەڵگەنامەکانی وەبەرهێنان. 4- پێشکەش کردنی داواکاری ئیقامە پێشکەشکردنی تەواو بۆ ئیقامە وەردەگیرێت بە کڕینی موڵکی عەقاری لەگەڵ بەردەستبوونی هەموو بەڵگەنامە پشتگیریکراوەکان کە پشتراستی وەبەرهێنان دەکەن لە عەقارات. 5- پڕۆسەی داواکاری وسەلماندنی پێشکەش کردن پڕۆسەی داواکاریەکە نزیکەی 60 ڕۆژ دەخایەنێت. دوای پێشکەش کردنی داواکاریەکە، داواکارەکە بەڵگەی داواکارییەکە وەردەگرێت کە بۆ ماوەی ساڵێک ڕەوایە و ڕێگە بە خاوەنەکەی دەدات کە هەرکاتێک و هەر چەند جارێک بیەوێت گەشت بکات بۆ یۆنان. 6- وەرگرتنی ئیقامە هەرکاتێک پێداچوونەوەی داواکارییەکە کرا و بڕیارەکە لەلایەن سکرتێری گشتیەوە دەرکرا، داواکارەکە ئاگادار دەکرێتەوە داواکارەکە مۆڵەتی پێنج ساڵەی ئیقامە وەردەگرێت کە رێگە پێدەدات بۆ ماوەی پێنج ساڵ چێژ لە ژیان لە یۆنان وەربگرێت، هەروەها گەشتیکردنی بێ ڤیزا لە ناوچەی شنگن. ئیقامەی زێڕینی یۆنان – چۆنیەتی بەدەستهێنانی ئیقامە و رەگەزنامە ئیقامەی زێڕینی یۆنان یەکێکە لە بەناوبانگترین بەرنامەکانی ئیقامە وەبەرهێنان لە یەکێتی ئەوروپا. ڤیزایەکی نیشتەجێبوونە کە لەسەر بنەمای وەبەرهێنانە بۆ هاوڵاتیانی غەیری یەکێتی ئەوروپا کە بەشدارییەکی بەرچاو لە ئابووری یۆناندا دەکەن. بژاردەی وەبەرهێنانی زۆر هەیە، بەڵام باوترین ڕێگا کڕینی عەقارە بە بەهای لانی کەم چارەگە ملیۆنێک. ئیقامە کە لەلایەن وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپاوە دەردەکرێت وەک یۆنان، جێگای سەرنجن، چونکە لەوانەیە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی وەرگرتنی رەگەزنامە و هەروەها گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا. ئیقامەی زێڕینی یۆنان ڕاستەوخۆ ئیقامە پێشکەش بە وەبەرهێنەر و هەروەها ئەندامانی خێزانەکەی دەکات، هەروەها گەشتی بێ ڤیزا لە ناوچەی شینگن. کێ شیاوە بۆ ئیقامەی زێڕی یۆنان؟ پێوەری کەسی شیاوی ئیقامەی زێڕینی یۆنان ئەمانەن: دەبێت تەمەنت لە 18 ساڵ زیاتر بێت. نابێت هیچ تۆمارێکی تاوانت هەبێت، لە هەر وڵاتێک کە تێیدا ژیابیت. دەبێت وەبەرهێنانێکی گرنگ بکەیت لە یۆنان (سەیری هەڵبژاردنەکانی وەبەرهێنان بکە لە خوارەوە). دەبێ بیمەی تەندروستیت دەست کەوتبێت لە کۆمپانیایەک کە لە یۆنان کار دەکات. بژاردەکانی وەبەرهێنان بۆ ئیقامەی زێڕینی یۆنان بۆ ئەوەی ئیقامەی زێڕینت بۆ یۆنان هەبێت، پێویستە یەکێک لەم وەبەرهێنانانەی خوارەوە ئەنجام بدەیت: کڕینی موڵکێک بە بەهای لایەنی کەم 400,000€. سوودەکانی ئیقامەی زێڕینی یۆنانی ئیقامەی زێڕینی یۆنانی یەکێکە لە خوازراوترین ئیقامەی زێڕین لە یەکێتی ئەوروپا و کە ئەم سوودانەی خوارەوەی هەیە: هەڵبژاردەکانی دەسپێکردنی وەبەرهێنان تاڕادەیەک کەمترە لە زۆربەی وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا کە ئیقامەی زێڕینیان هەیە. دەتوانیت ڤیزاکەت درێژ بکەیتەوە بۆ ئەوەی ئەندامانی خێزانەکەت بگرێتەوە، وەک ژنەکەت، منداڵ (کە هاوسەرگیریان نەکردووە) کە تەمەنیان لە خوار 21 ساڵ بێت، و دایک و باوکی خۆت یان هاوسەرەکەت کە لەگەڵتان دەژین. ئەگەر منداڵەکەت تەمەنی زیاتر لە 21 ساڵ بێت، بەڵام نەگەیشتوتە 24 ساڵ و خوێندکارە، لەوانەیە بەرنامەی ئیقامەی زێڕین بیگرێتەوە. تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت چێژ لە گەشتی بێ ڤیزا وەردەگرن بۆ ناوچەی شینگن. هیچ مەرجێک نیە بۆ مانەوە لە یۆنان بۆ هیچ کاتێک بۆ نوێکردنەوەی ئیقامەکەت. دەتوانیت پاش کڕین موڵکەکەت بەکرێ بدەیت. دەتوانیت داوای ڕەگەزنامەی یۆنانی بکەیت دوای حەوت ساڵ ئیقامە. یۆنان وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە، لەبەر ئەوە تۆ دەگەیت بە بازاڕی ئازادی ئەوڕوپی و گەشتی بێ ڤیزا بۆ زیاتر لە سەد وڵات. دەتوانیت لە یۆنان بژیت، کار بکەیت و وەبەرهێنان بکەیت. سودمەند دەبیت لە کەرتی پەروەردە و چاودێری تەندروستی یۆنانی. ماوەی ئیقامەی زێڕینی یۆنان ئیقامەی زێڕینی یۆنانی بۆ ماوەی 5 ساڵ دەدرێت و تا ئەو کاتەی کە وەبەرهێنانەکە بەردەوامبێت دەتوانرێ نوێ بکرێتەوە. ئەگەر بڕیار بدەی لە یۆنان بژیت، دوای حەوت ساڵ لە ئیقامەی بەردەوام، دەتوانیت داوای ڕەگەزنامەی یۆنانیش بکەیت. بۆ نوێکردنەوەی ئیقامەی زێڕین، بۆ ماوەی چەند پێویستە لە یۆنان بژین؟ بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی تر
هەموو خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکردن بۆ بەدەستهێنانی ئیقامە و کۆچکردن ئەنجامدەدرێت خزمەتگوزاری کۆچکردن – خزمەتگوزاری ئیقامەی دائیمی، ڕاوێژکردن، خزمەتگوزای یاسایی و باج – کە بۆتۆ گونجاوە! ئێمە یارمەتیت دەدەین تاوەکو خۆت و خانەوادەکەت مافی ڤیزا و ئیقامەی دائیمی بەدەست بێنن لە ئەوروپا. ئێمە ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکانتان دەربارەی ڤیزا یان ئیقامەکانتان بۆ بزنس، گەشتوگوزار، یان بۆنە تایبەتەکان. بەدوای ژیانێکی سەلامەت، هەلی کاری زۆر و کەلتوری ئەوروپیدا دەگەڕێیت؟ یۆنان شوێنێکی نمونەییە بۆ بزنسمانەکان، گەشتیاران و خانەنشینان. ئێمە کۆمپانیای باوەڕپێکراوی ئێوەین بۆ ڕاوێژکردن دەربارەی هەموو بابەتە یاسایی و دارایی و باجەکانی ئیقامەکانتان ئێمە هاوکاریتان دەکەین لە تەواوی پڕۆسەکە و هەموو مامەڵەکان خۆمان جێبەجێی دەکەین بۆ وەرگرتنی ئیقامەکە زانیاری دەربارەی: خزمەتگوزارییە یاساییەکان خزمەتگوزاری باج خزمەتگوزاریەکانی عەقاری خزمەتگوزاریەکانی ئەژمێری بانکی خزمەتگوزاریەکانی دڵنیایی چۆن لە ئەوروپا دەست بە بازرگانی بکەین کۆتایی پێهێنانی پشتیوانی ڕاوێژکردن قۆناغی 1: ڕاوێژکاری سەرەتایی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دواکارییەکانت هاریکارییەکانی ئێمە دەست پێدەکات بە ڕاوێژکردنەکانی پێش یەکەم سەردانی کردنت. ئێمە هەموو ڕێنمایی و ڕاوێژی پێویستتان پێ دەدەین لەسەر ئامادەکاری و موعامەلاتی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی داخوازییەکانت. تۆ دەتوانیت ڤیزای درێژ یان کورت خایەن بەدەست بهێنیت یان وەک کەسێک یان وەک کۆمپانیایەک. ئێمە زانیاری پێویستتان بۆ دابین دەکەین دەربارەی ئەمە. قۆناغی 2: ئامادەکاری سەبارەت بە ڕێکاری ئیقامە ڕێنوێنیکردنت بە کۆکردنەوەی دۆکیومێنتی پێویست. پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی فۆرمی بەرنامەکەت و یارمەتی دانت بۆ دانانی کاتی گونجاو بۆ چاوپێکەوتنت لەگەڵ کونسوڵی یۆنانی و ئیسپانیا. ڕونکرنەوەتان پێدەدەین دەربارەی ئەوەی کە یاسا داوای دەکات بۆ وەرگرتنی ڤیزای درێژ خایەن بە مەبەستی وەرگرتنی ئیقامە بۆ کەیسەکەت؛ یارمەتیت دەدات لەگەڵ ئەو گفتوگۆیانەی کە پێویستە لەبەردەم کارمەندانی کونسوڵگەری یۆناندا پێشکەشی بکەیت، هەروەها لسیتی هەموو بەڵگەنامە یارمەتیدەرەکانت بۆ ئیمەیڵ دەکەین بۆ ئەوەی لە یاسا تێبگەیت و ئەو کێشانەی لەوانەیە ڕووبدەن، هەروەها بەڵگەنامەکانت لەلابێت. ڕاهێنانت پێدەکەین و تۆ ئامادەت دەکەین بۆ چاوپێکەوتنەکە. کۆبوونێکی ڕاوێژ لەگەڵ شارەزایانمان تۆمار بکە!
کڕینی موڵک لە یۆنان بە 400.000€ و بەدەستهێنانی ئیقامە بۆ 5 ساڵ پارەکە دەتوانرێ لە یەک موڵک یان زیاتر وەبەربهێنرێت کە نرخەکە بەلایەنی کەمەوە بگاتە 400.000€. لە کاتی ناردنی بەڵگەنامەی پشتگیری بۆ ئیقامە، پێویستە لەسەر کەسی بیانی ئەو مامەڵەیەی سەرەوە بە تەواوی ئەنجام بدات و بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەموو بەڵگەنامەکانی تۆمارکردنی خاوەندارییەکە. سودی تایبەتی وەبەرهێنان لە موڵکی یۆناندا، توانای بەدەستهێنانی ئیقامەی 5 ساڵیە بۆ هاوسەری خاوەن موڵک و بۆ منداڵەکانیان کە تەمەنیان لە خوار 21 ساڵ بێت، هەروەها بۆ دایک و باوکی هەردوو هاوسەرەکە. بۆ درێژکردنەوەی بەڵگەنامەی ئەم جۆری ئیقامەیە هیچ مەرجێک نییە بۆ خاوەنەکەی کە بە بەردەوامی لە یۆنان نیشتەجێ بێت یان بیسەلمێنێت کە فێری زمانی یۆنانی بووە. تاقە لایەنی نەرێنی ئەم ئیقامەیە نەبوونی توانای کاری بازرگانییە لە یۆنان. ڕەگەزنامەی یۆنانی، واتە پاسپۆرتی یەکێتی ئەوروپا، ڕێگە بە داواکار دەدات لە هەریەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا بژی، کار بکات و بخوێنێت، نەک تەنها یۆنان. ئەگەر بتەوێت،دەتوانیت داوای وەرگرتنی ڕەگەزنامە بکەیت دوای (حەوت ساڵ) لە باری نیشتەجێبوونی هەمیشەیی (ئیقامەی زێڕین).
وەرگرتنی ئیقامە لە یۆنان بە وەبەرهێنان کڕینی عەقاری لە یۆنان نزیکەی 250,000 € دەوێت. موڵکەکان دەتوانرێن پاش 5 ساڵ بفرۆشرێن لەگەڵ گەڕانەوەی پارەکە. ئەمە دیارترین بژاردەی وەبەرهێنانە. ئەنجامدانی چالاکی ئابووری. کەسی وەبەرهێن دەتوانێت پارە لە بانکێک دابنێت یان پشکەکان و بۆندەکانی کۆمپانیا یۆنانییەکان بکڕێت بە بڕی 400,000€ یان زیاتر. داواکارەکە مافی خۆیەتی پاش 5 ساڵ حیسابەکە دابخات یان دراوە داراییەکە بفرۆشێت. کارتی ئیقامە بۆ وەبەرهێنان دەردەچێت بۆ ماوەی 5 ساڵ . پاشان دەکرێت ماوەکە درێژ بکرێتەوە یان بەڵگەنامەکان بۆئیقامەی دائیمی پێشکەش بکرێن و دوای 2 ساڵی ترداوای بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی یۆنانی بکرێت. ڕێگایەکی تر بۆ بەدەستهێنانی ئیقامەی زێڕین ئێمە پشتگیریتان دەکەین بۆ دەست پێکردنی بازرگانی نوێ لە یۆنان. ئەگەر تۆ لە وڵاتی خۆتدا کاری بازرگانیت هەیە و دەتەوێت کار لەگەڵ کۆمپانیا یۆنانییەکاندا بکەیت، ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ دۆزینەوەی کۆمپانیایەکی گونجاو بۆ پێویستیەکانت. کارکردن لە بازرگانیکردن لەکەرتی خۆراک و کشتوکاڵدا و ئاسانکاری بۆ کارەکان دەکرێت.
دەتەوێت بازرگانیەکەت لە ئیسپانیا دەستپێبکەیت! بریکارەکانی کڕیارەکانمان لەنزیکەوە کار لەگەڵ ئابووریناسانی (Europe Resident) دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پلانەکانی وەبەرهێنانی ئێوە لەئیسپانیا لەڕووی ئابووریەوە گونجاون، بە لەبەرچاوگرتنی بازاڕی ناوخۆو باج و تێچوون و هتد لەلای تۆوە دەبن بە: دڵنیابە لەوەی کە پلانی کارەکەت نوێکراوەتەوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ناوخۆیی. یارمەتیت دەدەین بۆ خۆلادان لەو هەڵە ئاساییانەی کە کۆمپانیا جیهانیەکان لە کاتی وەبەرهێنان لە ئیسپانیا ئەنجامی دەدەن. قازانجی وەبەرهێنانە ئیسپانییەکەت زیاد بکە بە شارەزابوون لە بازرگانی ناوخۆیی ئیسپانی. یارمەتیدان لە بەڕێوەبردنی کارەکەت لە ئیسپانیا لە دوورەوە لە دەرەوەی ئیسپانیا. لە کاتی کڕین یان فرۆشتنی بازرگانی، یارمەتیت دەدەین لە هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان و دۆزینەوەی بەڵگەنامە بۆ بەرگریکردن لە فرۆشتن یان داواکردنی نرخەکەت.
ڤیزای زێڕینی ئیسپانیا بەدەست بهێنێە ئیقامەی زێڕینی ئیسپانی یان ڤیزای وەبەرهێن جۆرێکی ئیقامەیە کە مافی مانەوە و کارکردن لە ئیسپانیا دەدات بە هەڵگری غەیرە ئەوروپیەکان. پێویستی سەرەکی ئەوەیە کە داواکارە ئارەزوومەندەکە یەکێک لەم وەبەرهێنانانەی خوارەوە دەکات: 500,000 € بە کڕینی موڵکی عەقاری. 1000,000 € بە کڕینی موڵکی عەقاری.ا 1000,000 € لە وەبەرهێنان لەکۆمپانیایەکی ئیسپانی. سوودەکانی ئیقامەی زێڕینی ئیسپانیا ئیسپانیا بەشێکە لە یەکێتی ئەوروپا واتە کەسانی هەڵگری ئیقامەی ئیسپانیا دەتوانن گەشتی بێ ڤیزا بکەن بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەی شینگن بۆ خۆیان و بۆ خێزانەکەیان. پێویست ناکات لە ئیسپانیا بژیت بۆ نوێکردنەوەی ئیقامە – بەڵام ئەگەر دەتەوێت دەتوانیت لەوێ بژیت. دەتوانیت بە یاسایی کار بکەیت و لە ئیسپانیا بژیت. دەتوانیت ئەندامانی خێزانەکەت لەگەڵ خۆت بهێنیت (هاوسەر و منداڵ). تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت خزمەتگوزاری گشتی بە دەست دێنن وەک چاودێری تەندروستی دەوڵەت و قوتابخانە. کەمترین پێداویستیەکانی وەبەرهێنان دەکاتە بڕی گشتی وەبەرهێنان. بە واتایەکی تر، جگە لە کەمترین بڕی یۆرۆ، تۆ پێویستە تێچووی مامەڵەی کە پەیوەندی هەیە بە وەبەرهێنانەوە بدەیت. لە حاڵەتی وەبەرهێنانی عەقاریدا، تێچووەکان بریتین لە: باجی گواستنەوەی موڵک (“ITP”): 6٪ – 11٪، بەگوێرەی هەرێمی خۆبەڕێوەبەر. الرسم الطابع (“AJD”): 0٪ – 2.5٪، بەگوێرەی جۆری موڵک و هەرێمی خۆبەڕێوەبەر. دادنوس، تۆمارکردن و تێچوی بانکەکان، تێچوی یاسایی و خەرجیە جۆراوجۆرەکان: بە گشتی، نزیکەی 2-3٪ ی نرخی کڕین. خزمەتگوزاری کڕیاری عەقاری تایبەت (ئارەزوومەندانە) 2-3٪ لە نرخی کڕین. نوێکردنەوەی ئیقامەی زێڕین پێویستی بە کەمترین مانەوەی ساڵانەی ئیسپانیا نییە. ئیقامەی زێرین رێکارێکی ئاسانتر و خێراتری جێ بە جێ کردنی هەیە. ئیقامەی زێڕین مۆڵەتی کارکردن لەخۆدەگرێت. ئیقامەی زێڕین ڕێگە بە وەبەرهێن دەدات بۆ ئەوەی لەو ڕۆژی یەکەمەوە خێزانەکەی لەگەڵ خۆی بهێنێت. یاسا و ڕێساکان لە ئیسپانیا یاسای بازرگان (یاسای 14/ 2013، 27ی ئەیلول): ڤیزا و پێدانی ئیقامە بۆ ئەو بیانیانەی کە لە کەرتی عەقاری لە ئیسپانیا سەرمایەگوزاری دەکەن. دەبێت وەبەرهێنانەکە بەبێ رسومات و ڕەهن بێت، هەرچەندە رسوماتەکان لە هەر بڕێکی زیاتر لە 500,000 € ڕێگەپێدراوە و لەوانەیە وەبەرهێنانەکە لە تاکە موڵکێک یان زیاتر بێت بۆ گەیشتن بە کەمترین بڕی وەبەرهێنانی داواکراو. بۆ وەرگرتنی ئیقامەکە، پێویستە داواکارەکە بیسەلمێنێت کە داواکارییە گشتییەکان بۆ ئەو بیانیانەی کە کار ناکەن لەو وڵاتە جێبەجێ دەکات بۆ چوونەژوورەوە و ئیقامە : – نەمانەوە لە خاکی ئیسپانیا بە شێوەیەکی ناڕێک، تەمەنی زیاتر لە 18 ساڵ بێت، نەبوونی تۆماری تاوان لە ئیسپانیا و لەو وڵاتانەی کە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا تێیدا نیشتەجێ بوون، لە هیچ وڵاتێکدا دەرنەکرابێت کە ئیسپانیا ڕێککەوتنێکی لەو بارەیەوە واژۆ کردووە، و بیمەی تەندروستی گشتی یان تایبەتی هەبێت و سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانەکانیان هەبێت. هەروەها ئەوان دەبێت ئەوە بسەلمێنن کە خاوەندارییەتی موڵکەکانیان وەرگرتووە بە پێشکەشکردنی بڕوانامەی موڵکداری لە تۆماری زەوی پەیوەندیدار بە موڵک یان موڵکەکان کە بەرواری دەرچونی بڕوانامەکە زیاتر نەبێت لە 90 ڕۆژ پێش پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزاکە. ڕەنگە وەبەرهێنان لەڕێگەی کۆمپانیاوە بکرێت بەمەرجێک کە کۆمپانیاکە لە وڵاتێک نەبێت کە باج نەدات و وەبەرهێن مافی زۆرینەی دەنگی هەبێت و توانای دەستنیشانکردن و لابردنی زۆرینەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی خۆی هەبێت. هەروەها یاساکە ڕێگە بە ئەندامانی خێزان دەدات سوودمەندببن، وەک هاوسەری داواکار، منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ و منداڵانی تەمەنی یاسایی کە لەسەر ئەرکی دایک و باوکیان دەژین، دەتوانن داوای ڤیزا بکەن. ڤیزاکە بۆ ماوەی یەک ساڵ کارایە، لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی ئیقامەکە بە مەبەستی درێژکردنەوەی ئیقامە بۆ ماوەی 2 ساڵ، هەموو 2 ساڵ جارێک دەتوانرێت نوێ بکرێتەوە هەتا ئەو کاتەی کە مەرجی سەرەتایی بۆ وەبەرهێنانەکە پارێزراوە.