ئیقامەی دائیمی بۆ وەبەرهێنەکان (مادەی 20ی یاسای 4251 / 2014) کە بە بەرنامەی ڤیزای زێڕینیش ناسراوە، ئیقامەی دائیمی تایبەتە بۆ ئەو هاووڵاتییەکانی دەرەوەی ئەوروپا کە خاوەنی موڵکی عەقارین لە یۆنان بە کەمترین بەها کە 400.000 €یە. ئەم ئیقامەیە مافی نیشتەجێبوونیان دەداتێ بەڕێگای یاسایی لە ناو خاکی یۆناندا و دەتوانرێت هەر پێنج ساڵ جارێک نوێ بکرێتەوە. هەروەها، خاوەن عەقارەکان مافی بەکرێدانی موڵکەکانیان دەپارێزن و ئەندامانی خێزانەکانیان دەتوانن لەگەڵیانبن.
ئیقامەی یۆنان لەلایەن پڕۆگرامی وەبەرهێنانەوە لە ساڵی 2014 لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە پێشکەش کرا بۆ ئەوەی وەبەرهێنە ڕاستەقینەکان بتوانن بە وەبەرهێنانی عەقاری ئیقامە لە یۆنان بەدەست بهێنن. ڕێپێدانی پێنج ساڵی ئیقامە لەوانەیە هەر پێنج ساڵ جارێک نوێ بکرێتەوە، بە مەرجێک کە داواکارەکە هێشتا خاوەنی موڵک بێت. یۆنان ڕێگایەکی ئیقامەی ئاسان و ڕوون پێشکەش دەکات، بەبێ مەرجی کەمترین مانەوە. پرۆسەی پێشکەش کردنی داواکاری ئاسانە لەگەڵ هەبوونی هەلی زیاتر بۆپێشکەش کردنی داواکاری بۆ رەگەزنامە دوای ماوەیەکی دیاریکراو.
پرۆگرامی ئیقامەی دائیمی یۆنانی کەمترین ڕێگای تێچوونە بۆ بەدەستهێنانی ئیقامەی یەکێتی ئەوروپایە بۆ بەدەستهێنانی ئیقامە بۆ هەموو ئەندامانی خێزان.
وەبەرهێنان لە عەقارات بکە بە کەمترین بڕ کە 400,000 € یە و کۆچ بکە تەنها لە ماوەی 60 ڕۆژدا، لەگەڵ گەشتی بێ ڤیزای لەناو ناوچەی شینگن.ئیقامەی
ئیقامەی یۆنان لەلایەن پڕۆگرامی وەبەرهێنانەوە لە ساڵی 2014 لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە پێشکەش کرا بۆ ئەوەی وەبەرهێنە ڕاستەقینەکان بتوانن بە وەبەرهێنانی عەقاری ئیقامە لە یۆنان بەدەست بهێنن. ڕێپێدانی پێنج ساڵی ئیقامە لەوانەیە هەر پێنج ساڵ جارێک نوێ بکرێتەوە، بە مەرجێک کە داواکارەکە هێشتا خاوەنی موڵک بێت. یۆنان ڕێگایەکی ئیقامەی ئاسان و ڕوون پێشکەش دەکات، بەبێ مەرجی کەمترین مانەوە. پرۆسەی پێشکەش کردنی داواکاری ئاسانە لەگەڵ هەبوونی هەلی زیاتر بۆپێشکەش کردنی داواکاری بۆ رەگەزنامە دوای ماوەیەکی دیاریکراو.
یۆنان ئیقامە پێشکەش دەکات بەڕێگەی وەبەرهێنان و گەیشتن بە ناوچەی شنگن بێ ڤیزا – گەشتی بێ ڤیزا بۆ 26 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا، لەوانە سویسرا، لوکسەمبۆرگ، ئیتالیا و ئەڵمانیا. گەشتی بازرگانی یان خێزانەکەت لە پشوودا ببە بۆ ئەوروپا
ئێمە هەلومەرجی تایبەتی ئێوە هەڵدەسەنگێنین و یارمەتیتان دەدەین بۆ ئەوەی گونجاوترین بەرنامە و بژاردەی عەقاری دیاریبکەن
لەسەر بنەمای پێداویستیەکانت، ئێمە بە وریاییەوە گونجاوترین موڵکی عەقاری بۆ ئێوە هەڵدەبژێرین و ڕێنیشاندەردەبین بۆ هەڵبژاردنی باشترین موڵک.
لیستێکی پێداچوونەوەی ورد پێشکەش دەکرێت، و لە ماوەی قۆناغی کۆکردنەوەی دۆکیومێنتەکەت ڕێنمایی دەکرێیت. ڕاوێژکارە بە ئەزموونەکانی کۆچکردن وردبینی بۆ هەر دۆکومێنتێک دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو پێداویستیەکان بەردەستن، لەوانەش بەڵگەنامەکانی وەبەرهێنان.
پێشکەشکردنی تەواو بۆ ئیقامە وەردەگیرێت بە کڕینی موڵکی عەقاری لەگەڵ بەردەستبوونی هەموو بەڵگەنامە پشتگیریکراوەکان کە پشتراستی وەبەرهێنان دەکەن لە عەقارات.
پڕۆسەی داواکاریەکە نزیکەی 60 ڕۆژ دەخایەنێت. دوای پێشکەش کردنی داواکاریەکە، داواکارەکە بەڵگەی داواکارییەکە وەردەگرێت کە بۆ ماوەی ساڵێک ڕەوایە و ڕێگە بە خاوەنەکەی دەدات کە هەرکاتێک و هەر چەند جارێک بیەوێت گەشت بکات بۆ یۆنان.
هەرکاتێک پێداچوونەوەی داواکارییەکە کرا و بڕیارەکە لەلایەن سکرتێری گشتیەوە دەرکرا، داواکارەکە ئاگادار دەکرێتەوە داواکارەکە مۆڵەتی پێنج ساڵەی ئیقامە وەردەگرێت کە رێگە پێدەدات بۆ ماوەی پێنج ساڵ چێژ لە ژیان لە یۆنان وەربگرێت، هەروەها گەشتیکردنی بێ ڤیزا لە ناوچەی شنگن.
ئیقامەی زێڕینی یۆنان یەکێکە لە بەناوبانگترین بەرنامەکانی ئیقامە وەبەرهێنان لە یەکێتی ئەوروپا. ڤیزایەکی نیشتەجێبوونە کە لەسەر بنەمای وەبەرهێنانە بۆ هاوڵاتیانی غەیری یەکێتی ئەوروپا کە بەشدارییەکی بەرچاو لە ئابووری یۆناندا دەکەن. بژاردەی وەبەرهێنانی زۆر هەیە، بەڵام باوترین ڕێگا کڕینی عەقارە بە بەهای لانی کەم چارەگە ملیۆنێک.
ئیقامە کە لەلایەن وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپاوە دەردەکرێت وەک یۆنان، جێگای سەرنجن، چونکە لەوانەیە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی وەرگرتنی رەگەزنامە و هەروەها گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا.
ئیقامەی زێڕینی یۆنان ڕاستەوخۆ ئیقامە پێشکەش بە وەبەرهێنەر و هەروەها ئەندامانی خێزانەکەی دەکات، هەروەها گەشتی بێ ڤیزا لە ناوچەی شینگن.
پێوەری کەسی شیاوی ئیقامەی زێڕینی یۆنان ئەمانەن:
ئیقامەی زێڕینی یۆنانی یەکێکە لە خوازراوترین ئیقامەی زێڕین لە یەکێتی ئەوروپا و کە ئەم سوودانەی خوارەوەی هەیە:
ئیقامەی زێڕینی یۆنانی بۆ ماوەی 5 ساڵ دەدرێت و تا ئەو کاتەی کە وەبەرهێنانەکە بەردەوامبێت دەتوانرێ نوێ بکرێتەوە. ئەگەر بڕیار بدەی لە یۆنان بژیت، دوای حەوت ساڵ لە ئیقامەی بەردەوام، دەتوانیت داوای ڕەگەزنامەی یۆنانیش بکەیت.
بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی تر کە ئیقامەی زێڕین دەردەکەن، پێویست ناکات بە هیچ شێوەیەک لە یۆنان بژین بۆ ئەوەی ئیقامەکەت نوێ بکەنەوە. دەتوانیت بەردەوام بیت لە نوێکردنەوەی هەر پێنج ساڵ جارێک، تا ئەوکاتەی وەبەرهێنانەکەت بەردەوامبێت. بۆ نوێکردنەوەی ئیقامە، پێویستە بەڵگەیەک پێشکەش بکەیت کە موڵکەکە هێشتا لە سەر ناوی تۆیە یان بەیاننامەیەکی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کە وەبەرهێنانەکە هێشتا بەردەوامە.
بەڵێ، تۆ دەتوانیت ببیت بە هاوڵاتیەکی یۆنانی بە وەبەرهێنان لە یۆنان و وەرگرتنی ئیقامەی ئیقامەی زێڕین لەگەڵ ئەوەشدا، بە پێچەوانەی ئیقامە، ناتوانیت داوای ڕەگەزنامەی یۆنانی بکەیت بەبێ ئەوەی لەوێ بژیت و باج بدەیت. تۆ دەبێت بەلایەنی کەمەوە حەوت ساڵ لە یۆنان بژیت پێش ئەوەی شیاوی داواکردنی ڕەگەزنامە بیت. سەرەڕای ئەوەش دەبێت تۆش بتوانیت بیسەلمێنیت کە پەیوەندیت هەیە بە وڵاتەکە و زمان و کەلتووری یۆنانی بزانی، بەلایەنی کەمەوە لە ئاستێکی سەرەتاییدا.
پێش ئەوە پێویستە سەردانی (Europe Resident) لە هەولێر بکەیت بۆ داواکردنی داواکاری ئیقامەی زێڕین.