img img img img

Services

ڕاوێژکردن

هەموو خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکردن بۆ بەدەستهێنانی ئیقامە و کۆچکردن ئەنجامدەدرێت

خزمەتگوزاری کۆچکردن – خزمەتگوزاری ئیقامەی دائیمی، ڕاوێژکردن، خزمەتگوزای یاسایی و باج – کە بۆتۆ گونجاوە!

ئێمە یارمەتیت دەدەین تاوەکو خۆت و خانەوادەکەت مافی ڤیزا و ئیقامەی دائیمی بەدەست بێنن لە ئەوروپا.

ئێمە ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکانتان دەربارەی ڤیزا یان ئیقامەکانتان بۆ بزنس، گەشتوگوزار، یان بۆنە تایبەتەکان.

بەدوای ژیانێکی سەلامەت، هەلی کاری زۆر و کەلتوری ئەوروپیدا دەگەڕێیت؟ یۆنان شوێنێکی نمونەییە بۆ بزنسمانەکان، گەشتیاران و خانەنشینان.

ئێمە کۆمپانیای باوەڕپێکراوی ئێوەین بۆ ڕاوێژکردن دەربارەی هەموو بابەتە یاسایی و دارایی و باجەکانی ئیقامەکانتان

ئێمە هاوکاریتان دەکەین لە تەواوی پڕۆسەکە و هەموو مامەڵەکان خۆمان جێبەجێی دەکەین بۆ وەرگرتنی ئیقامەکە

زانیاری دەربارەی:

  • خزمەتگوزارییە یاساییەکان
  • خزمەتگوزاری باج
  • خزمەتگوزاریەکانی عەقاری
  • خزمەتگوزاریەکانی ئەژمێری بانکی
  • خزمەتگوزاریەکانی دڵنیایی
  • چۆن لە ئەوروپا دەست بە بازرگانی بکەین
  • کۆتایی پێهێنانی پشتیوانی ڕاوێژکردن
ئاڵا نەتەوەییەکانی وڵاتانی ئەوروپا

قۆناغی 1: ڕاوێژکاری سەرەتایی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دواکارییەکانت

هاریکارییەکانی ئێمە دەست پێدەکات بە ڕاوێژکردنەکانی پێش یەکەم سەردانی کردنت. ئێمە هەموو ڕێنمایی و ڕاوێژی پێویستتان پێ دەدەین لەسەر ئامادەکاری و موعامەلاتی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی داخوازییەکانت.
تۆ دەتوانیت ڤیزای درێژ یان کورت خایەن بەدەست بهێنیت یان وەک کەسێک یان وەک کۆمپانیایەک. ئێمە زانیاری پێویستتان بۆ دابین دەکەین دەربارەی ئەمە.

قۆناغی 2: ئامادەکاری سەبارەت بە ڕێکاری ئیقامە

ڕێنوێنیکردنت بە کۆکردنەوەی دۆکیومێنتی پێویست. پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی فۆرمی بەرنامەکەت و یارمەتی دانت بۆ دانانی کاتی گونجاو بۆ چاوپێکەوتنت لەگەڵ کونسوڵی یۆنانی و ئیسپانیا.
ڕونکرنەوەتان پێدەدەین دەربارەی ئەوەی کە یاسا داوای دەکات بۆ وەرگرتنی ڤیزای درێژ خایەن بە مەبەستی وەرگرتنی ئیقامە بۆ کەیسەکەت؛ یارمەتیت دەدات لەگەڵ ئەو گفتوگۆیانەی کە پێویستە لەبەردەم کارمەندانی کونسوڵگەری یۆناندا پێشکەشی بکەیت، هەروەها لسیتی هەموو بەڵگەنامە یارمەتیدەرەکانت بۆ ئیمەیڵ دەکەین بۆ ئەوەی لە یاسا تێبگەیت و ئەو کێشانەی لەوانەیە ڕووبدەن، هەروەها بەڵگەنامەکانت لەلابێت. ڕاهێنانت پێدەکەین و تۆ ئامادەت دەکەین بۆ چاوپێکەوتنەکە.